زانیاری نوێ له باره‌ی جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند، جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاساییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئانۆ جه‌وهه‌ر روونیكردووه‌ته‌وه، جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاساییه و هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه و نه‌كراوه‌ته ئامانجی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كان.