ئه‌مه‌ریكا: پێكهاته‌كانی رژێمی ئێران ده‌بێت رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی بكرێنه‌وه
كوردستان24 به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ولێری پایته‌خت، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاندووه، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکات، کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "پێکهاتەکانی سەر بە رژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێ‌تاوان".
كاتژمێر (1:00)ی شه‌وی رابردوو به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نیی كرابوونه ئامانجی په‌لاماره‌كه.
په‌لاماره‌كه له ئاستی ناوخۆ و عێراق و نێوده‌وڵه‌تییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له ئیدانه‌كردن بووه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوایكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمكاری عه‌ره‌بی و عێراق بێنه ده‌نگ بۆ رێگرتن له به‌رده‌وامیی ئه‌و جۆره په‌لامارانه.
هه‌رێمی كوردستان ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ بنكه و ناوه‌ندێكی ئیسرائیلی له هه‌ولێر هه‌بێت و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سوپای پاسداران، وه‌ك پاساو بۆ په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، ره‌تده‌كاته‌وه.