مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر
لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێدەکرێت

K24 – هەولێر
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری هەر یەک لە عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێرە، کە بەهۆیەوە زیان بە چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و باڵەخانەی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 کەوت. مستەفا کازمی، ئەو ناوچانە بەسەر دەکاتەوە کە کەوتوونەتە بەر هێرشە مووشەکییەکە.
.jpg)