ئیسرائیل ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بوونی ئیسرائیل له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پشتڕاست ناكاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی ئیسرائیل ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه وه‌ك پاساوێك بۆ مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌یانخاته‌ڕوو و دووپاتیكرده‌وه، هیچ بنكه و باره‌گایه‌كیان له هه‌رێمی كوردستان عێراق نییه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرس كه ناسنامهكهیانی ئاشكرا نه‌كردووه، بلاوكرده‌وه، ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی ئێران وه‌ك وه‌ڵامێك بووه بۆ هێرشێكی نهێنیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی له مانگی رابردوو له نزیك شاری كرماشان، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه ئیسرائیل هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، حه‌سه‌ن كهعبییه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی حوڕه جه‌ختی كرده‌وه، ئیسرائیل هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل گوتیشی: "ئێران سه‌ری ماره‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و هه‌ڕشه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌ویش له رێگه‌ی گرووپه میلیشیاكانی له عێراق، لوبنان و یه‌مه‌ن".
دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24، لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حاكم زاملی پێكهێنرا و سه‌ردانی شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی كرد.
ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان خرانه‌ڕوو و حاكم زاملی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، پاساوه‌كانی ئێران بۆ به‌ئامانجكردنی ئه‌و شوێنه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی مووشه‌كباران كراوه، شوێنی نیشته‌جێبوونی سڤیله و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بوونی ئیسرائیل له‌و شوێنه پشتڕاست ناكاته‌وه، چونكه ئامانجكراوهكه ماڵی وه‌به‌رهێنه‌رێكی عێراقی بووه و شوێنی مانه‌وه‌ی خێزان بوو.
ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی به‌ر له سه‌ردانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له راستییه‌كان، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقیش سه‌ردانی شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24ی كردبوو.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده بوو، دووپاتیكرده‌وه، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی عێراقی ئه‌وه‌یان زانی، كه پاساوی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی هه‌ولێر بێ بنه‌مایه و گوتیشی: "ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته ئامانج شوێنی نیشته‌جێبوونی سڤیله".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتر داوامان كردووه، دووباره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌وباره‌یه‌وه بكرێته‌وه و عێراق، وڵاتانی عه‌ره‌بی، وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بێت".
H.B