نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی سلێمانی كێشه‌ی بۆ دابه‌شكردنی مووچه دروست كردووه
به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی پێویست باس لە نەبوونی پارە لە بانکەکان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له رۆژانی رابردوو دابه‌شكرا، به‌ڵام له سلێمانی به بیانووی نه‌بوونی پاره، دواكه‌وت و شه‌وی رابردووش به شه‌و پاره له یه‌كێك له بانكه‌كان دابه‌شكراوه، له‌كاتێكدا به‌شی مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی له داهاتی نه‌وت دابینكراوه.
بە گوێره‌ی زانیارییەکانی کوردستان24، بەشی پارێزگای سلێمانی لە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی نێردراوە کە پێویستی 85 لە سەدی مووچەی فەرمانبەران پێکدێنێت، بەڵام داهاتی ناوخۆی سلێمانی و خاڵه سنوورییه‌كان وەک پێویست ناگەیەنرێتە خەزێنەی گشتی لە سلێمانی و ئەوەش بووەتە جێگەی پرسیاری خەڵکی ئەم دەڤەرە.
داتا‌کان دەریدەخەن، لە سلێمانی پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ خزمەتی خەڵکی ئیدارەکە خەرج ناکرێت و ئێستاش بەبێ روونکردنەوەی پێویست باس لە نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی، ئیدارەی راپەرین، ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەکەن.