تهواوی وردهكارییهكان له بارهی كلاسیكۆی ئهمشهو
ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆ بەبێ ئامادەبوونی کەریم بێنزێما لە گەڕی 29ـی لالیگا رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە، یارییهكهش له كاتژمێر 11ـی ئهمشهو له یاریگهی بێرنابیۆ دهكرێت.
شاهانەکان لە کاتێکدا لە یاری گەڕانەوەی کلاسیکۆ میوانداریی رکابەرەکەیان دەکەن، بۆ ئەم یارییە باشترین گۆڵکاری ئەم وەرزەیان کە کەریم بێنزێمایە بەهۆی پێکان بەردەست نابێت، ئەو یاریزانە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ریال مایۆرکا تووشی پێکان بوو، بۆیە بەشداری یارییەکە ناکات.
ئانچیلۆتی: بهبێ بێنزێماش دهتوانین ئاستێكی بهرز پێشكهش بكهین
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی پێش یارییهكهی ئهمشهو رایگهیاند كه بێنزێما بەشێکی گرنگە لە تیپەکەیان، ئەو بەباشی کار دەکات و رۆڵێکی گەورەی هەیە، دهشڵێت: بهڵام بەبێ ئەم بێنزێماش دەتوانین پارێزگاری لە ئاستی خۆمان بکەین و دەتوانین بەبێ ئهو یاریزانه لە بارسێلۆنا ببەینەوە و بەدوای رێگاچارەیەک دەگەڕێین بۆ ئەوەی لە هێڵی هێرشبەری بەهێز بین و گۆڵ بکەین.
ئانچیلۆتی گوتیشی: ناسنامەی بارسێلۆنا هەرگیز ناگۆڕێت، بارسا شێواز و رێگای یاریکردنی تایبەتی هەیە و چاڤیش بەباشی کار لەسەر ئەم شێوازە دەکات، بارسا ئێستا لەگەڵ چاڤی باشتر بووە.
شاهانەکان زیاتر لە هەزار رۆژە لە کلاسیکۆ تامی دۆڕانیان نەکردووە، دوایین دۆڕانی ئەم یانەیە بەرامبەر بلاوگرانا، مانگی ئاداری ساڵی 2019 بوو، لەو کاتەوە شەش کلاسیکۆ بەڕێوەچووە، مێرنگی پێنج یاریی بردووەتەوە و لە یارییەکێش هەردوولا بهرامبهربوونه.
ریال مەدرید لە کۆی 28 یاری ئەم وەرزەی لە لالیگا، 20 بردنەوە و دوو دۆڕانی هەیە و بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ و بە جیاوازی 15 خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای چوارەمی ریزبەندی، پێشەنگی خولەکەیان گرتووە.
چاڤی ریال مهدرید بۆ بردنهوه بهربژێر دهكات
لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا بە راهێنەرایەتی چاڤی هێرناندێز کە 11 یارییە لەسەر یەک هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندووە، بە تەواوەتی خۆیان بۆ یارییەکە ئامادە کردووە.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا ئەم یارییە دەکات لە خانەی سێیەمی لالیگایە و بە جیاوازی ١٥ خاڵ لە یانەکەی کارلۆ ئانچیلۆتی دوورە، بارسا لە دوایین چوار یاریی لە کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕاوە و دوایین دۆڕانیشی لە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بوو ئەو کاتەی لە کامپ نوو بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕا.
چاڤی هێرناندێز له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا پێش یارییهكهی ئهمشهوی كلاسیكۆ ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ریال مەدرید باشترە و بەربژێرە بۆ ئەوەی لەم کلاسیکۆیەش براوە بێت چونکە پێشەنگی لالیگای گرتووە، یارییەکەش لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیە ئەمەش دۆخەکە ئاڵۆزتر و سەختتر دەکات، دهشڵێت: بەڵام ئێمە ئامادەین و هاتووین بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەم یارییە، پێویستە لەم یارییە کەسایەتی خۆمان دەرخەین و تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی بزانین تا چەند گۆڕانکاریمان کردووە.
چاڤی گوتیشی: ئەگەر براوە بین دەسکەوتێکی باشە و مانای ئەوەیە تارادەیەک گەیشتووین بە ئامانجەکەمان، هەروەها پێموایە ئێمە دوورین لە بردنەوەی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا و دۆخەکە زۆر سەخت و قوڕسە.
بارسا لە کاتێکدا ئەم یارییە لە کلاسیکۆ دەکات لە دوایین حەوت یاریی لە لالیگا لە شەشیان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە دوایین شەش یاریشدا لە پێنجیان پارێزگاری لە خاوێنی گۆڵەکەی کردووە و لە نێوانیشیاندا بە لایەنی کەمەوە لە هەر یارییەکدا دوو گۆڵی کردووە.