زیلێنسکی: قودس شوێنێکی گونجاوە بۆ دۆزینەوەی ئاشتی

"رەنگە لە قودس گفتوگۆ بکەین"

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی شەوی رابردوو لەبارەی بەڕێوەچوونی دانووستانەکان لە قودس گوتی "شوێنێکی گونجاوە بۆ دۆزینەوە ئاشتی."

زیلێنسکی لە نامەیەکی تێلیگرامدا گوتی "سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بینێت هەوڵی دۆزینەوەی رێگەیەک دەدات بۆ دانووستان لەگەڵ رووسیا، ئێمەش بە ماندووبوونەکانی پێدەزانین، بۆئەوەی هەتا زووە دەستە بە گفتوگۆ بکەین لەگەڵ رووسیا، رەنگە لە قودس گفتوگۆ بکەین، ئەوە شوێنێکی باشە بۆ دۆزینەوە ئاشتی، ئەگەر شتێکی وا بکرێت."

نەفتالی بینێت، هەوڵی نێوەندگیری دەدات لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادا، ئەو دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی رووسیا، بۆ بینینی پوتن گەشتی کرد بۆ مۆسکۆ، دواتریش لەگەڵ زیلینسکی بە تەلەفون گفتوگۆیان کرد.

رۆژی 24ی شوباتی 2022، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.

رووسیا کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی بەستووەتەوە بە دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە پلانی ئەندامبوونی لە ناتۆ و پابەندبوونی بە بێلایەنیی تەواو، لە بەرامبەردا ئۆکرانیا ئەم داوایەی رووسیا بە دەستوەردانی لە سەروەریی وڵاتەکەی دادەنێت.

سەرچاوە: AFP

H.H