جەستن ترۆدۆ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات

"جەژنی نەورۆز کاتی کۆبوونەوەی خێزانەکانە"

جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا

K24 – هەولێر:

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وەک هەموو ساڵێک بۆ ئەمساڵیش لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوانە دەکات کە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەگێڕن لەناویشیاندا گەلی کورد و زەردەشتی و بەهائییەکان.

جەستن ترۆدۆ،  سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگه‌یاند، ده‌مەوێت پێزانینێکی زۆری خۆم بگەێنمە فارس، ئەفغان، کورد، زەردەشتی، بەهائیی، خەڵًکی ئاسیای ناوەراست و کەمینەکانی ئیسماعیلی.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

"سڵاوتان لێبێت و نەورۆزتان پیرۆز بێت، گرنگ نییە چۆن ئەم جەژنە دەگێڕن، ئەوەی گرنگە جەژنی نەورۆز کاتی کۆبوونەوەی خێزانەکانە لەدەوری سفرەیەک و دەربرینی سوپاسگوزارییە بۆ ئەو هەموو شتە باشانەی لەژیانماندا هەمانە و هیواخواستنە بۆ داهاتوویەکی باشتر".

دوای تێپەرینی دوو ساڵی پڕ لە ناخۆشی، کاتی ئەوەیە کاتەکانمان پێکەوە لە دەوری یەک بەسەر بەرین.

هەبوونی ئێوە لە وڵاتەکەمان کەنەدای دەوڵەمەندتر کردووە.

ده‌مەوێت پێزانینێکی زۆری خۆم بگەیه‌نمه‌ فارس، ئەفغان، کورد، زەردەشتی، بەهائیی و خەڵًکی ئاسیای ناوەراست و کەمینەکانی ئیسماعیلی.

لەگەڵ سۆفیای هاوژینم پێکەوە پیرۆزبایی نەورۆزتا لێدەکەین، و هیوای نەورۆزێکی ئارام و ئاسایش و خۆشتان بۆ دەخوازین و نەورۆزتان پیرۆز."

Fly Erbil Advertisment