حاكم رزگار بۆ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: ئەرکی موسڵمانە دوای تەرمی مردوو بکەوێت
"بۆیە با هەموو ئەوانەی تانە و تەشەر و جنێوییانداوە، بزانن، کە کێ هەڵەی کردووە یا لە نەریتی جوان لای داوە"

K24 – هه‌ولێر:
دادوه‌رێكی دیاری هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌شدارییان له مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی هاوژینی هونه‌رمه‌ندی عێراقی كازیم ساهیر بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، "نووسینێکی بەرێز کاک ئه‌بوبه‌كر هەڵەدنیان بۆ ناردم لەسەر به‌شداریمان له بە خاکسپاردنی خێزانی پێشووی کازیم ساهیر، نوسیبووی (کوردایەتیتان باش سپڵە و بەدنمەکەکان)"، ئه‌مه لەو برادەرە ناوەشێتەوە.
دادوه‌ر رزگار ئه‌مین، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، "لەسەر داوای برادەرێک و بە شانازییەوە بە ئەرکی شەرعی و ئەخلاقی و مرۆڤانەی خۆم هەڵسام".
ئه‌و دادوه‌ره له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا گوتی: "ئەو خوالێخۆشبووەی به‌شداری پرسه‌كه‌یم كردووه ساڵانێکی زۆرە له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه. ده‌شڵێت: "دونیا نەخرۆشابوو وەک بەرێز (ئه‌بوبه‌كر) دەڵێ، ئەوەی روویدا تەرمی ئافرەتێکی غەریب لە خەستەخانەوە برایە مزگەوت و لەوێشەوە بەخاک سپێردرا چەند کەسێکی کەمی لەگەڵدا بوون".
ئه‌و دادوه‌ره گوتی: "من بەشداربووی سەرەکی رێورەسمەکە بووم، لەسەر داوای برادەرێک و بە شانازییەوە وە بە ئەرکی شەرعی و ئەخلاقی و مرۆڤانەی خۆم هەستام، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ چەند دۆست و برادەرێکی دیكه ئامادەبوون، پرسەشی لە سلێمانی بۆ دانەنرا، ئەو چەند کەسەش لەگەڵی بوون کورێکی و چەند خزمێکی خۆی و دواتر چوونەوە بۆ بەغدا، بۆیە با هەموو ئەوانەی تانە و تەشەر و جنێوییانداوە، بزانن، کە کێ هەڵەی کردووە یا لە نەریتی جوان لای داوە".
هه‌روه‌ها گوتی: "کاک (ئه‌بوبه‌كر) هاوڕێمه و دیندارە، ئەزانێت ئەرکی موسڵمانە کە دوای تەرمی مردوو بکەوێت، ئایا خۆی لەوێ بوایە دوای ئەو تەرمە نە دەکەوت یا نوێژی لەسەر نە ئەکرد؟".