مه‌سرور بارزانی: پاش نه‌مانی داعش عێراق ده‌بێته سێ پارچه
به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌وه ناتوانین له ژیر سه‌قفێكدا بژین
K24 – هه‌ولێر
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند پاش شكست پێهێنانی داعش، پێویسته عێراق بۆ سێ كیانی جیاوازی شیعه و سونه و كورد دابه‌ش بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێش به خوێن رشتنی زیاتر بگیرێت.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند رزگاركردنی شاری موسڵ كۆتایی داعش ده‌بێت، به‌ڵام پاش له‌ناوچوونی داعش، جیاوازی قووڵ له عێراق ده‌مێنێت و توندوتیژی تایفی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه رێكه‌وتنی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تی و چه‌قبه‌ستوویی و گه‌نده‌ڵی لێكه‌وتووته‌وه.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها وتی نه‌بوونی متمانه گه‌یشتووه ئاستێك كه ریگه به‌مانه‌وه له‌ژێر سه‌قفێك نادات و فیدرالیزم سه‌ركه‌توو نه‌بووه و باس له بژارده‌كانی تر وه‌ك كۆنفیدرالی و سه‌ربخۆیی ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سێ هه‌رێمی كۆنفیدرالیمان هه‌بێت، ده‌بینه خاون سێ پایته‌ختی یه‌كسان، كه هیچ یه‌كێكیان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه نابێت. راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه وتی پیویسته هه‌مان بژارده به پارێزگاكانی سونه بدرێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی ئه‌وه‌ی كه ئیمه ده‌خه‌ینه‌ڕوو چاره‌سه‌رییه. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌ی نییه كه له ژێر سه‌قفێكدا بژین، به‌ڵام ده‌كرێ دوو دراوسی باش بین. ته‌نانه‌ت كه هه‌ست بكه‌ین ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و ئاراممان هه‌یه، ده‌توانین ده‌ست به هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها وتی به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ پێویسته رێككه‌وتن له نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه بكرێت و قۆناغی دوای داعش به به‌شێكی گرنگ وه‌سفكرد كه نابێت بۆشایی دروست ببێت.