4 ملیۆن منداڵی ئۆكرانی ئاواره بوونه
"دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌ته كه به‌م شێوه خێرا و ژماره به‌رزه منداڵان ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان ببنه‌وه"

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، نیوه‌ی منداڵانی ئه‌و وڵاته ئاواره بوونه.
رێكخراوی یونیسێفی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا و هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، 4.3 ملیۆن منداڵی ئۆكرانی له كۆی 7.5 ملیۆن منداڵ ئاواره بوونه‌ته‌وه.
یونیسێف روونیكرده‌وه، 1.8 ملیۆن منداڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رۆیشتوون، 2.5 ملیۆن منداڵی ئۆكرانیش له ناوه‌وه ئاواره بوونه.
كاسرین راسڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی یونیسێف رایگه‌یاند، دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌ته كه به‌م شێوه خێرا و ژماره به‌رزه منداڵان ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان ببنه‌وه.
راسڵ هۆشداری دایه جیهان، كه ئاواره بوونی منداڵ كاریگه‌ری گه‌وره بۆ سه‌ر نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یونیسێف ئاماژه به‌وه ده‌كات، له میانه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا 81 منداڵ كوژراون، 108ـیش بریندار بوونه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، رووسیا 64 هێرشی كردووه بنكه چاودێرییه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان، جیا له‌وه‌ی زیان به 500 ده‌زگای تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی منداڵان كه‌وتووه.