ئۆكرانیا: سوپای رووسیا بە تەواوەتی لە ئیرپین ده‌ركرا

"لەبەر ئەوەی مەترسیدارە، ھێشتا رێگا نادەین دانیشتوانی شارەکە بگەڕێنەوە"

سه‌ربازێكی ئۆكرانی له‌كاتی جه‌نگ
سه‌ربازێكی ئۆكرانی له‌كاتی جه‌نگ

K24 - هه‌ولێر:

ئەلێکساندەر مارکوشین، سەرۆکی شارەوانی ئیرپین لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاشکرایکرد، یەکە سەربازییەکانی رووسیا پێشتر چووبوونە ناو شاری ئیرپینەوە لە نزیکی کیێڤی پایته‌خی ئۆكرانیا، به‌ڵام بە تەواوەتی کراونەتە دەرەوە.

مارکوشین رایگەیاند: ئەمڕۆ ھەواڵێکی باشمان ھەیە، شاری ئیرپین رزگارکرا. ئێستا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی شارەوانی ئیرپین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لەبەر ئەوەی مەترسیدارە، ھێشتا رێگا نادەن دانیشتوانی شارەکە بگەڕێنەوە، جەختی لەوەش کردەوە، رەنگە لە ئایندەدا جارێکی دیکە سوپای رووسیا پەلاماری ئیرپین بداتەوە، ھەربۆیە سەرگەرمی بەھێزکردنی ھێڵی بەرگریین.

سەرۆکی شارەوانی ئیرپین سوپاسی سوپای ئۆکرانیای کرد بۆ دەرکردنی سوپای رووسیا لە شارەکەدا.