یەکێتی ئەوروپا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جۆرێك پاسپۆرت ناكات
له‌مه‌ودوا ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره پاسپۆرته‌یان هه‌یه، ناتوانن گه‌شت بكه‌ن

K24 - هۆڵه‌ند:
كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا، داوا له وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه ده‌كات، به زووترین كات كاركردن به پاسپۆرتی ئاڵتوونی رابگرن و به شێوه‌یه‌كی كاتی رێوشوێنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پاسپۆرتی ئاڵتوونی، تایبه‌ته به بازرگانه گه‌وره‌كان و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی زه‌به‌لاح و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، كه له ئه‌وروپا بازرگانی ده‌كه‌ن، هه‌ڵگرانی ئه‌م پاسپۆرته هه‌موو مه‌رجه‌كانی هاووڵاتیبوونی ئه‌وروپایان پێده‌درێت.
بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، ئه‌و گه‌وره بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ر رووسی و بێلاڕووسانه ده‌گرێته‌وه، كه له‌م خزمه‌تگوزارییه سوودمه‌ندن، ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌پاندنی سزایه‌ك له‌سه‌ریان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كانیانه‌وه بۆ هیچ مه‌به‌ستێك به‌كارنه‌هێنرێن، به‌تایبه‌تیش ئێستا رووسیا و بێلاڕووس، به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكرانیا سزادراون.
بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، بریتییه له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون له باره‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئاڵتوونین و پشتگیری هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.