سه‌هۆڵ رووخسار جوان ده‌كات

شاژنه‌كان به‌كاريان هێناوه‌

K24- هه‌ولێر

 لە دێر زەمانەوە و لەو کاتەوەی بەفرگر ھەیە، شاژنەکان بۆ بە جوانی مانەوەی پێستیان سەھۆڵیان بە کار ھێناوە، بۆ نمونە کاترینای روسیا ھەموو بەیانیەک پاش لە خەو هه‌ڵسان، چەند خولەکێک پێستی بە سەھۆڵ مەساج ده‌كرد تا رێگری لە پیربوونی بکات.

. داخستنی کونیلە کراوەکانی سەر رووی پێست، راگرتنی ئاستی پێویستی چەوری، رێگری کردن لە زوو لۆچ بوونی پێست و زۆر کاری دیکە لە رێگای بە کارھێنانی سەھۆڵ دەبێت.

 لە ھەفتەيه‌كدا بە لایەنی کەم دوو جار مەساجی پێستی روخسار دەبێتە ھۆی جوان بوون و درەوشانەوەی پێست. ئەگەر ماوەیەکی کەمە ھەندێک لۆچی ورد لە سەر روخسارتان دەرکەوتووە، پارچەیەک سەھۆڵ بخەنه‌ ناو قوماشیکی نەرم و ئەو شوێنانەی پێ مەساج بکە، یاخود کەمێک ئاوی خەیار یان ئاوی گوڵی سوور بخە بەفرگر و ئەوە بۆ مەساج کردن بە کار بێنه‌.

 ئەو کەسانەی پێستیان خاڵی قاوەییان لە سەر پەیدا بووە و دەبێته‌ ھۆی بێزار بوونیان، رۆژانە دوو خولەک ئەو شوێنانەی خاڵەکانی لێیە بە سەھۆڵ مەساج بکەن، دوای ماوەیەک دەبینن خاڵەکان بە تەواوی کاڵ دەبنەوە.

 دوای بە کارھێنانی سەھۆڵەکە، بھێڵە پێستت خۆی بە سروشتی وشک بێتەوە با بە تەواوەتی سوود لە سەھۆڵەکە ببینی.

Fly Erbil Advertisment