نێچيرڤان بارزانى: هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز له ته‌واوى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م
"هيوادارم ئه‌م مانگه پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی مانگی ره‌مه‌زانی له موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان كرد و رایگه‌یاند، هيوادارم ئه‌م مانگه پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هاتووه: با هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ينه هه‌وێنى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و لێبورده‌يى و به‌رجه‌سته‌كردنى زياترى به‌ها مرۆييه‌كان و ئاشته‌وايى.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ مانگی ره‌مه‌زان:
هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز له ته‌واوى موسڵمان له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م مانگه پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت.
با هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان، بكه‌ينه هه‌وێنى پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و لێبورده‌يى و به‌رجه‌سته‌كردنى زياترى به‌ها مرۆييه‌كان و ئاشته‌وايى. خواپه‌رستى و ڕۆژووى هه‌مووان قبووڵ بێت و خواى مه‌زن هه‌موو لايه‌ك بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/1