سوپای رووسیا 117 هێرشی کردووەتە سەر کەرتی تەندروستی ئۆکرانیا
"8 ناوەندی تەندروستی ئۆكرانیا بە تەواوی وێران بوون"
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا رایگه‌یاند، لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، 117 هێرشکراوەتە سەر ژێرخانی کەرتی تەندروستی ئه‌و وڵاته.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، 97 ناوەندی تەندروستی زیانیان پێگەیشتووە، لە نێویاندا هەشتیان بە تەواوی وێران بوون، کە نەخۆشخانەی لەدایکبوونیشی تێدایه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: بۆ زانیارییەکان پشت بە ناوەندی چاودێری تەندروستی ئۆکرانیا بەستراوه، كه لە هێرشەکاندا 11 پزیشك کوژراون و 34 کارمەندی تەندروستیش برینداربوون.
به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022 هێرشی سه‌ربازی كراوه‌ته‌وه سه‌ر ئۆكرانیا، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی ئۆكرانیا به‌هۆی مووشه‌كبارانی سوپای رووسیان كوژراون.