داعش دوو شوان دەڕفێنێت

بەرەو سنوری چیای قەرەچووغ بردراون

چیای قەرەچوغ
چیای قەرەچوغ

K24 - هەولێر:

درەنگانێكی شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش دوو هاووڵاتی كە شوانكارەن لە گوندی مهێدی سنوری قەراج دەڕفێنن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی سەرگەڕان بەكوردستان24ی ڕاگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوەكان دوو شوانەكە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون و بەرەو سنوری چیای قەرەچووغ بردراون.

وتیشی داعش بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی داراییان نییە ئامانجیان كۆكردنەوەی پارەیە لە ڕێگەی ڕفاندنی هاوڵاتیان و دواتر ئازادكردنیان لە بەرامبەر پارەیەكی زۆر.

لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا ئەمە سێیەم جارە چەکدارانی داعش کردەی ڕفاندن ئەنجام دەدەن و تا ئێستاش ژمارەین بۆ 7 کەس زیادی کردوە، سەرجەم ڕفێندراوەکان شوانکارە بوون و لە نەتەوەی عەرەبن.

Fly Erbil Advertisment