سبه‌ی شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی نه‌وته‌وه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردنی پرسی نه‌وت و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌و شانده سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درابوو، لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا بۆ تاوتوێكردنی پرسی نه‌وت و وزه سه‌ردانی به‌غدا بكات.
به وته‌ی جووتیار عادل، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولا ئه‌و بڕیارانه‌ن، كه به‌م دواییانه له لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه له دژی كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه پێكهاتووه له خالید شوانی، ئومێد سه‌باح، عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ و ئامانج ره‌حیم.