پۆلیسی هەولێر: ئەو كه‌سه‌ی هەڕەشەی لە ژماره‌یه‌ك كچ کردبوو دەستگیرکرا
9 كچی له رێگه‌ی سناپه‌وه هه‌راسانكردبوو

K24 - هەولێر:
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له زیاتر له 9 كچ كردبوو ده‌ستگیر كرا‌و راده‌ستی یاسا كرایه‌وه.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان 2 تۆمه‌تبارییان ده‌ستگیر كرد، له هه‌وڵدابوون سه‌قامگیری شاری هه‌ولێر تێكبده‌ن و راده‌ستی دادگا كرانه‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، زانیاری له‌باره‌ی تۆمه‌تبارێكی دیكه كۆكرایه‌وه، كه له رێگه‌ی سناپی كچێك ده‌چێته ناو سناپی 9 كچی دیكه و وێنه‌كانیان ده‌بات و دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه ده‌كات.
هۆگر عه‌زیز روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا و په‌ڕاوی بۆ رێكده‌خرێت و ده‌درێته دادگا.