فوئاد حوسێن له تاران: عێراق و ئێران هاوبه‌شن
فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆده‌بێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی نابێته پێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌غدا و تاران ئاسایشی هاوبه‌شیان هه‌یه.
دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له میانی دیداری له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، عێراق پابه‌نده به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، عێراق نابێته پێگه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئاسایشی ئێران و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه. ده‌شڵێت: "عێراق ئاماده‌یه هاوكاری زۆری ئێران له بواری ئاسایش بكات و رێگری له‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش ده‌كات كه بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران".
له‌لای خۆیه‌وه ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، عێراق و ئێران له رووی ئاین و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه هاوبه‌شن، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا گه‌یشتووه‌ته ئاستی برایه‌تی".
ره‌ئیسی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "به‌غدا و تاران ئاسایشی هاوبه‌شیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئێران گوتی: "ئێمه ئه‌وه له دراوسێكانمان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه رێگه به هیچ بیانییه‌ك نه‌ده‌ن تاران به ئامانج بگرن، چ له‌سه‌ر خاكی عێراق عێراق، یاخوود له هه‌رێمی كوردستانه‌وه".