وه‌زیری ته‌ندروستی: حکومەتی هەرێم لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوو بوو
"ساڵانە رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بە بەهای نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری وەزارەتی تەندروستی دەکات"
K24- هه‌ولێر:
وەزیری تەندروستی ئاشکرای دەکات، رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بە گوژمەی 12 ملیۆن دۆلار هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمی رۆژی جیهانی تەندروستی رایگه‌یاند، ساڵانە رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بە بەهای نزیکەی 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری وەزارەتی تەندروستی دەکات جیا لە دابینکردنی پێداوستییە پزیشکییەکان.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌كاتی كۆرۆنادا ته‌ندروستی جیهانی بە گوژمەی 12 ملیۆن دۆلار هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە و هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە و زۆرینەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەمەیان پشتڕاست کردووەتەوە.