قەبارەی بازرگانی هەرێمی کوردستان و تورکیا زیادی كردووه
75%ی ئەو کاڵایانەش لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن، رەوانەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن

K24 - هه‌ولێر:
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ساڵانە نزیکەی 11 ملیار دۆلارە، 75%ی ئەو کاڵایانەش لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن، رەوانەی شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن، لە بواری دیپلۆماسیشدا، چەندین جار لە ئەنقەرە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا، ئەمەش دەرخەری پێگەی گرنگی سیاسی و ئەمنی و وزەی هەرێمی کوردستانە لە ناوچەکەدا.
دوو هاووڵاتیی خانه‌نشین، به‌یه‌كه‌وه دانیشتوون، قسە و باسەکانیان دەربارەی سیاسەت و پەیوەندی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکەیه، پرسیاریان لێكرا، چەندە گرنگە پەیوەندی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەهێزتر بکرێت؟ بەتایبەت لەگەڵ تورکیا، کە دەروازەی هەرێمی کوردستانە بۆ ئەوروپا.
مامۆستا عەزیزی خانه‌نشین گوتی: هیچ میلله‌تێك به ته‌نیا ناژی، هیچ میلله‌تێكیش به ته‌نیا ناتوانێت پێدوایستییه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، توركیا دراوسیێی ئێمه‌یه، ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتووه، پێویسته ئێمه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و سیاسیی ئابووریی خۆمان له‌گه‌ڵ توركیا په‌ره‌پێبده‌ین.
نەسروڵا عەبدوڵڵا، ئه‌ویش خانەنشینه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان سنوورێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه، كه ده‌كرێت ببێته رێگه‌یه‌كی بازرگانی له نێوان وڵاتانی كه‌نداو و توركیا، له‌هه‌مانكاتدا كوردستان له رووی سه‌رمایه كانزاییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وان پێویستیان به ئێمه هه‌یه و ئێمه‌ش پێویستمان به‌وان هه‌یه، هه‌ردوو لامان سوودی ئابووری له یه‌كتر وه‌رده‌گرین.
لە دوای ساڵی 2005ـەوە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی تورکیا رۆژ بە دوای رۆژ بەهێزتربوون، بەتایبەت لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانی، چەندینجار لە ئەنقەرە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا، ئەمەش دەرخستنی پێگەی گرنگی سیاسی و ئەمنی و وزەی هەرێمی کوردستان بوو لە ناوچەکەدا.
مستەفا شەفیق، شارەزای پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و توركیا روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌كو ده‌رگای كرانه‌وه، بۆ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بۆ توركیا ئه‌م گرنگییه‌ی زیاتره، به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا و مه‌ترسی درووست بوونی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له جیهان، ئه‌م گرنگییه زیاتر ده‌ركه‌وتن.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ساڵانە نزیکەی 11 ملیار دۆلارە، سەدا 75ی ئەو کاڵایانەش لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن رەوانەی شارەکانی عێراق دەکرێن، بۆیە بە بڕوای شارەزایانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ناکرێت تورکیا فەرامۆش بکرێت.
مەحەمەد بازیانی، شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاشكرای كرد، پێگه‌ی توركیا، پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌ندامی ناتۆیه، ئه‌مه‌ش زیاتر پێگه‌كه‌ی گرنگ كردووه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا درووست بووه، بۆ هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگی هه‌یه.
زۆرترین ئەو کۆمپانیا بیانیانەی تۆمارکراون، کۆمپانیای تورکین، لەسەر ئاستی وەبەرهێنانیش لەپێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە، کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، ئەمە جگە لەوەی، کە نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێی تورکیاوە دەگاتە بەندەری جەیهان، بۆیە بەهەموو لێکدانەوەیەکەوە، تورکیا دەرگایەکە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا و سەرانسەری جیهان.