تاڵیبان لهسهر هێرشه ئاسمانییهكانی پاكستان هاته دهنگ
هۆشداری دهداته پاکستان.. پشوو درێژی تاڵیبان تاقی نەکنهوه و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە، چاوەرێی وەڵامێکی توند بن
K24- ههولێر:
بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی پاکستان لە ئەفغانستان، زیاتر لە 40 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش بوونەتە قوربانی و تالیبانیش هۆشداری دەداتە پاکستان.
زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی بزووتنهوهی تاڵیبان له ئەفغانستان بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی پاکستانی کرد و گوتی: بە دەیان کەس بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی پاکستانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لەناویاندا ژن و منداڵ هەن.
هۆشداریشی دایه پاکستان، کە پشوو درێژی تاڵیبان تاقی نەکاتەوە و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە، دەبێ پاکستان چاوەرێی وەڵامێکی توند بکات.
هێرشەکان لە دوو هەرێمی ئەفغانستان ئەنجامدراون و یەکێکیان لەناو کەمپی پەنابەران بووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس کوژراون، بۆردوومانی دووەمیش لە کونار روویداوە و چەند گوندێك کراونەتە ئامانج و كوژرانی 5 کەسی بهدواوهبوو.
ئێوارهی ئهمڕۆ میدیاكانی ئهفغانستان بڵاویانكردهوه، شهوی رابردوو فڕۆكه جهنگییهكانی پاكستان هێرشی سهر ههردوو ویلایهتی كونار و كۆستی باشووری رۆژههڵاتی وڵاتهكهیان كرد و بهو هۆیهوه دهیان كهس كوژران و بریندار بوون.
لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەتایبەت لەسەر سنوورەکانی زیادیانکردووە. ئەمە یەکەم هێرشه دوای هاتنی تاڵیبان بۆ دهسهڵات، پاکستان لەناو خاکی ئەفغانستان ئەنجامدەدات.
H.B