هەولێر.. شەش کەس بەتۆمەتی خواردنەوەی مەی لە مانگی رەمەزان دەستگیرکران

ئۆتۆمبێل و ماددە کحولییەکانیش دەستیان بەسەرداگیرا

دەستگیرکراوەکان
دەستگیرکراوەکان

K24 - هەولێر:

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن شەش تۆمەتبارایان دەستگیرکردووە کە لە پارکێکی گشتیدا خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، شەش تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. م. م.) و (ک. ج. ع.) و (ف. م. م.) و (ک. ک. ح.) و (هـ. ع. ڕ.) و (ف. ع. ع.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی خواردنەوەی ماددە کحولیەکان لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی هەڤاڵان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، کە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و ماددە کحولییەکان دا گیرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران بەمەبەستی ڕێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و ڕەوانەی دادگا بکرێن.

ماددە کحولییەکان
ماددە کحولییەکان
Fly Erbil Advertisment