ئاماژه‌كانی ده‌ستپێكردنی هێرشه فراوانه‌كه‌ی رووسیا ده‌ركه‌وتوون
رووسیا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ته‌واوكردووه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئاماژه‌كانی ئاماده‌كاری سوپای رووسیا بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێكی فراوان له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌مان بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی هه‌ردوو ناوچه‌ی دۆنیتسك و لۆهانسك ده‌ركه‌وتوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا گوتی: "هێزه‌كانی رووسیا كاری كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی فراوان ته‌واو كردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوپای ئۆكرانیا ژماره‌یه‌ك شارۆچكه و پێگه‌یان له ده‌وروبه‌ری ئێزیۆم له ناوچه‌ی خاركێڤ كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه".
ئه‌م گۆڕانكارییه له‌كاتێكدایه، كه خه‌ریكه كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا له‌ناو خاكی ئۆكرانیا ماوه‌ی دوو مانگی ته‌واو ده‌كات و پێ ده‌نێته مانگی سێیه‌م، كه به دروشمی "پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی دۆنباس" ده‌ستی به هێرشه‌كه‌ی كردبوو، كه هه‌ردوو هه‌رێمی دۆنباس و لۆهانسك له‌خۆ ده‌گرێت و رووسیا تاك لایه‌نه وه‌ك دوو كۆماری سه‌ربه‌خۆ دانی پێدا ناوه.
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی رووسیاش بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، ژاپۆن و ئوستراڵیا سزای زۆر توندی ئابوورییان به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاندووه، ئه‌مه وێڕای پێدانی پشتیوانی و پێداویستیی سه‌ربازی له لایه‌ن وڵاتانی ناتۆوه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كرده‌ی سه‌ربازی پوتن له‌ناو خاكی ئۆكرانیا.
له‌كاتێكیشدا رووسیا به‌و پاساوه هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، كه كیێڤ به‌نیاز بوو ببێته ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"، ئه‌مڕۆش ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه، به‌فه‌رمی داواكاری به‌ئه‌ندامبوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشكه‌شكردووه و وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپایان داوه‌ته‌وه و به‌م نزیكانه هه‌نگاوه‌كانی به‌ئه‌ندامبوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتییه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له گوته‌یه‌كدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، سیاسەتی سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر وڵاتەکەیدا شکستی هێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دانی به‌وه دانا، كه رێژەی هەڵئاوسان لە رووسیا زۆر بەرزبووەتەوە و داوای لە حکومەت و بانکی ناوەندی كرد، چارەسەرێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵئاوسانی بازاڕ بدۆزنەوە.