باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه له دربێسیێ سووتێنرا
ئه‌نه‌كه‌سه: چه‌كداره‌كان نه‌ناسراو نین و سه‌ر به په‌یه‌ده‌ن.. به‌رپرسیارێتی ئه‌و كرده‌وانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌سه‌ده

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌س" رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك ده‌رگای ئۆفیسه‌كه‌یان له دربێسیێ شكاندووه و مۆڵۆتۆڤیان هه‌ڵداوه‌ته ناوی و ئاگریان له ئۆفیسه‌كه به‌رداوه و چه‌ندن كه‌لوپه‌لی ناو ئۆفیسه‌كه‌یان سووتاون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه نه‌ناسراو نین، به‌ڵكو چه‌كداری "گرووپی جوانێن شۆڕشگێڕ"ی سه‌ر به په‌یه‌ده‌ن و روونیكرده‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، هاووڵاتییانی نیشته‌جێی نزیك ئۆفیسه‌كه‌یان پێیان زانیوه و به‌په‌له ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه و رێگه‌یان نه‌دا ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ئۆفیسه‌كه بسووتێن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ئۆفیسه‌كه‌یان و پارته‌كانی سه‌ر به ئه‌نه‌كه‌سه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی جوانی شۆڕشگێڕی سه‌ر به په‌یه‌ده‌وه ده‌سووتێنرێن.
هاوكات سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌رپرسیارێتی ئه‌و كرده‌وه نابه‌جێیانه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هه‌سه‌ده، چونكه تا ئیستا له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.



H.B