وهزارهتی خوێندنی باڵا: دوو کۆنفرانسى زانستى ئەنجام دەدرێن
"لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە هاوتەریب بۆ خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى لەکارداین"

K24- ههولێر:
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی رایدهگهیهنێت، بۆ داڕشتنەوەی چوارچێوەى نیشتمانى "بۆڵۆنیا پرۆسێس" و "پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى کۆلێژى یاسا"، دوو کۆنفرانسى زانستى ئەنجام دەدرێن.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بۆ تاوتوێکردنى بابەتە زانستیى و دارایى و کارگێڕييەکانى زانکۆکانى کوردستان، ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرپەرشتى د. ئارام محهمهد قادر، کۆبووهوه.
وهزارهتی خوێندنی باڵا راشیگهیاند، بڕیاردرا بۆ هەردوو پرسى "بۆڵۆنیا پرۆسێس" و "هەڵسەنگاندن و پەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژەکانى یاسا"، لە کۆتایى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ دوو کۆنفرانسى زانستى ئەنجام بدرێن.
لەبارەى پرسى خوێندنى تەکنیکى لەهەرێمى کوردستان، د. ئارام محهمهد قادر رایگەیاند: "بایەخدان بەخوێندنى تەکنیکى و پیشەیى لە هەرێمى کوردستان کارەکانى بەباشى رێچکەى گرتووە و پڕۆژەى خوێندنى پیشەیى کارى جدى بۆ کراوە".
ههروهها وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی گوتیشی: "بۆ کردنەوەى خوێندنى پیشەیى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، ژمارەیەک پڕۆپۆزەڵ ئاراستەمان کراون، بۆ ڕایى کردنى کارەکانیش لیژنەیەکى تایبەت پێکهێندراوە بۆ هەڵسەنگاندنى پرۆژەکان". دهشڵێت: "لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە هاوتەریب بۆ خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى لەکارداین".
وهزیری خوێندنی باڵا روونیكردهوه، جێبەجێکردنى سیستمى ئەلیکترۆنى لە دامەزراوەکان یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەى بتوانن خێراتر و کاراتر خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بەهاووڵاتیان بکەن و رۆتین و بیرۆکراسیەتى کارگێڕى کەم بکەوە.
