له هه‌ولێر ژنێك له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ تیمه‌كانیان ئاگادار كراونه‌ته‌وه له بوونی ته‌رمی ژنێك له گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری هه‌ولێر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ته‌رمی ژنه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی داد و له لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییدا ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه به چه‌قۆ كوژراوه و ژماره‌یه‌ك چه‌قۆ به جه‌سته‌وه‌یه‌تی.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ژنه‌ی كه گیانی له‌ده‌ستداوه، پێشتر بۆ ماوه‌یه‌ك زیز بووه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و ماوه‌ی 20 رۆژه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی خۆی.
پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه‌وه تا ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ كوردستان24 گوتیشی: پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ربڕانی ژنه‌كه دووره له راستییه‌وه و وانییه.