هه‌قه به حساباتی خۆماندا بچینه‌وه
ئاری هه‌رسین:

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه، ئاری هه‌رسین رایگه‌یاند، به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی هه‌قه ئێمه به حساباتی خۆماندا بچینه‌وه. و ئه‌و هێرشه میدیاییه‌ی ده‌كرێته سه‌ر حكومه‌ت چه‌ند خه‌تای یه‌كێتی تێدایه، ئه‌وه‌نده خه‌تای ئێمه‌ی تێدایه، كه به یه‌كێتی ناڵێین ستۆپ. ماقووڵ نییه خۆڵ بكه‌یته چاوی خه‌ڵكه‌وه و بڵێی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی زبڵ له‌م دیو دێگه‌ڵه خه‌تای مه‌سرور بارزانییه و دواخستنی مووچه و دابه‌شنه‌كردنی به‌سه‌ر خانه‌نشیناندا خه‌تای مه‌سرور بارزانییه، نه‌بوونی ئاو و تێكچوونی ئه‌منییه‌تی سلێمانی خه‌تای مه‌سرور بارزانییه، له كاتێكدا له سلێمانی یه‌كێتی پارێزگاره و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته.
له باره‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی له ئیداره و حكومه‌ت و به‌شداریكردنیان له شانده‌كاندا، ئاری هه‌رسین گوتی: ئه‌گه‌ر من یه‌كێتی بم و به‌م جۆره سه‌یری پارتی و حكومڕانی بكه‌م، هه‌ر ئیستقاله ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری له‌م حكومه‌ته ناكه‌ین و هه‌ر ده‌كشێینه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، خه‌ڵكی سلێمانی هه‌قه له خۆی بپرسێت، ئێمه چ ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌یه له‌م دیو دێگه‌ڵه، ئایا هه‌ق نییه ئێمه‌ی پارتی بیر له به‌دیلێكی حوكمڕانی بكه‌ینه‌وه و هه‌تا هه‌تایه بۆ ببینه قوربانی كه‌موكورتییه‌ك، كه به‌ڕێزانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێی به‌رپرسیارن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا مه‌به‌ست راگه‌یاندنی دوو ئیداره‌ییه، ئاری هه‌رسین له وه‌ڵامدا گوتی: دنیا كاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته بێت و بۆ مێژوو تۆمار بێت، كه ئه‌مه‌ی له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌كرێت هیچ رۆڵێكی پارتی تێدا نییه، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵاتی نییه، من ده‌زانم هه‌ندێك هه‌ڤاڵانی پارتی له‌م رایه له‌گه‌ڵم نین، به‌ڵام ئاساییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه‌تییه بده‌ینه خۆمان به جددی بیكه‌ین، ئێستا شوێنه‌واری دوو ئیداری به ته‌واوی دیاره. كه وتم سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتی نییه، ئه‌وه چییه، دوو ئیداره‌ییه. ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به دوو ئیداره هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی، دوو براین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی كێبڕكێی شه‌ریفانه له نێوانمان و ئه‌و كاته با خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن كێ ئیداره باشتر ده‌كات.
ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه
كوردستان24: لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت پێكهێنه‌ری حكومه‌تن یان هه‌یانه ئۆپۆزیسیۆنیشه؟
ئاری هه‌رسین: به گوێره‌ی كارنامه ئێمه و یه‌كێتی و گۆڕان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه به‌یه‌كه‌وه كابینه‌یان پێكهێناوه، به‌ڵام وه‌ك باست كرد، هه‌ندێكجار وا هه‌ست ده‌كرێت هه‌ندێك له‌م لایه‌نانه تا كاتژمێر 2 به‌شێكن له حوكم و دواتر ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆن. یان ئه‌و تیمه‌یان له حكومه‌ته به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتووه و تیمی په‌رله‌مانیان ئۆپۆزیسیۆنه. ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كی زۆر زۆر سلبی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌یه.
كوردستان24: ئه‌مانه كێن؟
ئاری هه‌رسین: ئه‌مانه یه‌كێتین. با به ساده‌یی بیڵێین.
كوردستان24: بۆ پێیان ناڵێن؟
ئاری هه‌رسین: منیش وه‌ك پارتییه‌ك به تۆ ده‌ڵێم و چه‌ند خه‌تای یه‌كێتی تێدایه، ئه‌وه‌نده خه‌تای ئێمه‌ی تێدایه، كه به یه‌كێتی ناڵێین ستۆپ. ماقووڵ نییه خۆڵ بكه‌یته چاوی خه‌ڵكه‌وه و بڵێی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی زبڵ له‌م دیو دێگه‌ڵه خه‌تای مه‌سرور بارزانییه و دواخستنی مووچه و دابه‌شنه‌كردنی به‌سه‌ر خانه‌نشیناندا خه‌تای مه‌سرور بارزانییه، نه‌بوونی ئاو و تێكچوونی ئه‌منییه‌تی سلێمانی خه‌تای مه‌سرور بارزانییه، له سلێمانی یه‌كێتی پارێزگاره.
كوردستان24: یانی قسه‌ی حكومه‌ت ناڕوات؟
ئاری هه‌رسین: نه‌خێر، لێره قسه‌ی یه‌كێتی ده‌ڕوات، له ئاستی سه‌ركردایه‌تییدا یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێن مه‌سرور بارزانی له‌م دیو دێگه‌ڵه قسه‌ی ناڕوات، ئه‌م قسه‌یه به فیعلی راسته و ئه‌مه طعن نییه بۆ یه‌كێتی، خۆ دوژمنمان نییه و هه‌قبوو ركابهریشمان نه‌بێت. به‌داخه‌وه یه‌كێتی ئێستا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یكات له سۆشیال‌میدیا و له ناو كادیره‌كانی و به هه‌ڵسوكه‌وتی له‌سلێمانی و له راگه‌یاندندا خۆی خستووه‌ته سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ر به ئێمه، بۆیه هه‌قه ئێمه به حساباتی خۆماندا بچینه‌وه.
كوردستان24: قوباد تاڵه‌بانی له شاندهكاندایه؟
ئاری هه‌رسین: من بم له جیاتی قوباد ناچم، ئه‌گه‌ر من یه‌كێتی بم و به‌م جۆره سه‌یری پارتی و حكومڕانی بكه‌م، هه‌ر ئیستقاله ده‌كه‌م و ده‌ڵێم ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شداری له‌م حكومه‌ته ناكه‌ین و هه‌ر ده‌كشێینه‌وه.
كوردستان24: بۆچی؟
ئاری هه‌رسین: له سبه‌یه‌وه تا ئێواره طعن له حكومه‌ت بده‌یت و هه‌رچی كێشه‌یه كه خۆت درووستت كردووه و بیهێنیه سه‌ر حكومه‌ت له هه‌ولێر و پێت وابێت موسیبه‌تی ئه‌م دنیایه پارتییه، ئه‌ی كه‌وایه تۆ چی ئه‌كه‌ی له حكومه‌تدا و بۆ شه‌راكه‌تی ئه‌م موسیبه‌ت و تاوانانه ده‌كه‌یت.
كوردستان24: مانه‌وه‌یان واته ئه‌و شتانه راست نین؟
ئاری هه‌رسین: ئێمه‌ش وه‌ك پارتی به‌رپرسیارین، ده‌بێت ئه‌و واقیعه ببینین و ئه‌و وه‌زعه به‌و جۆره به‌ڕێوه‌ناچێت و خه‌ڵكی ئه‌م دیو دێگه‌ڵه چه‌ند ره‌خنه له یه‌كێتی ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی زبڵ كۆناكاته‌وه و مووچه نادات، دوو ئه‌وه‌نده ره‌خنه له پارتی ده‌گرن، واته ئێمه ده‌بینه شه‌ریكی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی كه ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵات و كاریگهرییهكمان له‌سه‌ریان نییه. خه‌ڵكی سلێمانی هه‌قه له خۆی بپرسێت، ئێمه چ ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌یه له‌م دیو دێگه‌ڵه، سه‌رۆكی حكومه‌ت چ ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌یه له‌م دیو دێگه‌ڵه. ئایا هه‌ق نییه ئێمه‌ی پارتی بیر له به‌دیلێكی حوكمڕانی بكه‌ینه‌وه و هه‌تا هه‌تایه ببینه قوربانی كه‌موكورتی به‌ڕێزانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێی به‌رپرسیارن.
كوردستان24: مه‌به‌ستت دوو ئیداره‌ییه
ئاری هه‌رسین: دنیا كاول نابێت و ئه‌مه خیانه‌تی نیشتمانی نییه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته بێت و بۆ مێژوو تۆمار بێت، كه ئه‌مه‌ی له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌كرێت هیچ رۆڵێكی پارتی تێدا نییه، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵاتی نییه، من ده‌زانم هه‌ندێك هه‌ڤاڵانی پارتی له‌م رایه له‌گه‌ڵم نین، به‌ڵام ئاساییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه‌تییه بده‌ینه خۆمان به جددی بیكه‌ین، ئێستا شوێنه‌واری دوو ئیداری به ته‌واوی دیاره. كه وتم سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م دیو دێگه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتی نییه، ئه‌وه چییه، دوو ئیداره‌ییه. ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به دوو ئیداره هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆی، دوو براین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی كێبڕكێی شه‌ریفانه له نێوانمان و ئه‌و كاته با خه‌ڵكی كوردستان بڕیار بده‌ن كێ ئیداره باشتر ده‌كات.
كوردستان24: یه‌كێتییه‌كان ده‌ڵێن پارتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابێت.
ئاری هه‌رسین: یه‌كێتی بۆچی به كۆنكرێتی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ناكات. ئه‌گه‌ر دوو لایه‌نی هاوپه‌یمان هه‌بن، په‌یامه‌كانیان له رێی فه‌یسبووك و كوردستان24 و كوردسات نیوز بگه‌یه‌نێت، دا ئه‌نیشێت له ده‌وری مێزێك به هێمنی قسه ئه‌كه‌ن، ئه‌مه شێوازی سیاسه‌ت كردنه، نه‌ك له دووری 200 كیلۆمه‌تره‌وه په‌یام بنێرێت و ئیتر چی ئه‌بێ با ببێت.
یه‌كێتی ئه‌گه‌ر پێی وایه وه‌عد و په‌یمان هه‌بووه و ئێمه جێبه‌جێمان نه‌كردووه و سه‌ركێش و لووتبه‌رز و خۆپه‌رست بووین، با بفه‌رموێت ئه‌مه فۆرمووله بكات و بڵێت ئه‌م خاڵانه له نێوانمان بوون، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراون، به‌ڵام یه‌كێتی له قسه فڕێدان زیاتر هیچمان پێ ناڵێت.
ئێمه ده‌زانین هۆكاری سه‌ره‌كی مشه‌وه‌ش بوونی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، كه ناوماڵی خۆی پێ كۆنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه بۆچی ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان باجی ئه‌و مشهوهشییهی یه‌كێتی بدات.
كوردستان24: موراعاتی یه‌كێتیتان كردووه؟
ئاری هه‌رسین: به قه‌ناعه‌تی خۆم كردوومانه و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی داوای زیاتریشمان لێ ده‌كات با پێمان بڵێت. ئێمه وه‌ك پارتی پێمان وایه له قازانجی هه‌رێمی كوردستانه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی خۆی كۆكردبێته‌وه و مه‌ركه‌زیه‌تی تێدا بێت و ئیستقراری تێدا بێت و فره كوێخایی نه‌بێت، ئه‌مه غائیبه له یه‌كێتییدا و ئه‌مه طعن نییه‌و خه‌مخۆرییه بۆ یه‌كێـتی. من خه‌ڵكی سلێمانیم، ئه‌گه‌ر حاڵی سلێمانی باش بێت، چونكه خۆم خه‌ڵكی سلێمانیم و پێم خۆشه یه‌كێتییه‌كی به‌هێز هه‌بێت و بتوانێت خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، چونكه من یه‌كێكم له خه‌ڵكی شاره‌كه.
كوردستان24: كورد ده‌بێت شانازی به سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ به‌ریتانیا بكات، نه‌ك تانه‌ی لێ بدات، وزه ره‌نگه له داهاتوودا پێگه‌ی هه‌رێم به‌رێته پێشه‌وه، بۆچی به‌م جۆره هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه؟
ئاری هه‌رسین: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوێنێ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكدا باسی ئه‌وه‌ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق له چه‌قبه‌ستوویی رزگاریان بێت، ده‌بێت لایه‌نه‌كان سه‌ربه‌خۆیی بڕیاریان هه‌بێت. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و په‌لامارانه ئه‌وه‌یه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی كردووه، مادام ئه‌وه هه‌رچی باش بێت، هه‌ر ئه‌ڵێن خراپه، له كاتی ریفراندۆم من شتێكم وت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانی نه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌هه‌شتیش له‌سه‌ر زه‌وی بۆ كورد درووست بكات، هه‌ندێك كه‌س پێی ناخۆشه. واته به شه‌خسه‌نه كردنی بابهتهكان، دووه‌م: سه‌ربه‌خۆیی بیركردنه‌وه و بڕیار له‌ناو ئه‌و حزبه سیاسییانه نییه، كه ئه‌م جۆره تانانه ده‌ده‌ن، دیاره خه‌ڵكی تر كۆنترۆڵیان ده‌كات و به ئاماژه‌ی ئه‌وه.