سوپای عێراق هێزی سه‌ربازی و چه‌كی قورسی به‌ره‌و سنووری شنگال جووڵاند
ئامانجی ئه‌و هه‌نگاوه بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و داخستنی سنووری ناوچه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا

K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ی راگه‌یاند، سوپای عێراق هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و چه‌كی قورسی به‌ره‌و سنووری قه‌زای شنگال جووڵاند.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، ناردنی ئه‌و هێزه و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه، دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری قه‌زای شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری ئه‌و قه‌زایه هاتوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی و داخستنی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا داده‌نێن.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەمەبەستی بینینی ئەو دۆخە ئەمنیەی چەند رۆژێکە لە شنگال دەگوزەرێت، شاندێك کە پێکهاتبوون لە قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لیوا روکن عەبدولئەمیر، رەشید یارەڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا روکن عەبدولئەمیر ئەلشەمه‌ریة بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و لیوا قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتنە قەزای شنگال.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆمه‌ڵگه‌ی "دوگرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و 5 كه‌سیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان برینداربوون.
رۆژی دواتریش، كه ده‌كاته سێشه‌ممه‌ی رابردوو، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری قەزای شنگال روویدا.
H.B