كاروانێكی تانك و چه‌كی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته سنووری قه‌زای شنگال
K24- شنگال:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته سنووری قه‌زای شنگال.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به په‌یامنێری كوردستان24ی راگه‌یاند، "ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییانه راده‌ستی هێزی 20ی پیاده‌ی سه‌ر به سوپای عێراق كراون له قه‌زای شنگال".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری تۆپهاوێژ، تانك و زریپۆش له‌خۆ ده‌گرێت و ئامانج له ره‌وانه‌كه‌ردنیان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رووبدات".
په‌یامنێری كوردستان24 له ناوچه‌كه گوتی: له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیاریی پێگه‌یشتووه، كه جگه له بوونی ده‌یان تۆپهاوێژ و تانكی سه‌ربازی، به‌لایه‌نی كه‌م 40 زریپۆشیش ره‌وانه كراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ له راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڵچوونێك له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، ئه‌وان بێ وه‌ڵام نابن و ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كه‌ن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان چڕكردووه‌ته‌وه.
دوێنێش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ی راگه‌یاند، سوپای عێراق هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و چه‌كی قورسی به‌ره‌و سنووری قه‌زای شنگال جووڵاند.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، ناردنی ئه‌و هێزه و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه، دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری قه‌زای شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری ئه‌و قه‌زایه هاتوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی و داخستنی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا داده‌نێن.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەمەبەستی بینینی ئەو دۆخە ئەمنیەی چەند رۆژێکە لە شنگال دەگوزەرێت، شاندێك کە پێکهاتبوون لە قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لیوا روکن عەبدولئەمیر، رەشید یارەڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا روکن عەبدولئەمیر ئەلشەمه‌ریة بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و لیوا قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتنە قەزای شنگال.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له كۆمه‌ڵگه‌ی "دوگرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و 5 كه‌سیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان برینداربوون.
رۆژی دواتریش، كه ده‌كاته سێشه‌ممه‌ی رابردوو، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری قەزای شنگال روویدا.
H.B