کەی هیلالی مانگی نوێ لە کوردستان بەچاو دەبینرێت؟
شاره‌زایه‌كی بواری فه‌له‌كناسی كاته‌كه‌ی دیارده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
لوقمان حەوێز، شاره‌زای بواری فه‌له‌كناسی و ئه‌ندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس رایگه‌یاند، بەپێی زانیاری زۆر ورد، کە هەمانە لەسەر سوڕانەوە و شوێنی مانگ بە دەوری زەوی بە بەردەوامی لە رێگەی روانگەکردنی گەردوونی، دەتوانین دەستپێک یان سەرەتای هەموو مانگێک لە تەقویمی قەمەڕی تا رادەی خولەک و چرکە بزانین بۆ هەر بست و ڕووبەرێکی سەر هەسارەکەمان.
گوتیشی: ئەو سەرەتایە لە شوێنێکی سەر هەسارەکەمان جیاوازە بۆ شوێنێکی دیكه، بەتایبەتی ئەگەر دووری نێوان دوو شوێنەکە لەسەر هێڵی درێژی زۆر بوو، واتە بۆ نمونە لە نێوان دوو وڵاتی تەنیشت یەکتر.
لوقمان حەوێز ئاشكرای كرد، دەستپێك یان کاتی سەرەتای مانگی نوێی تەقویمی قەمەڕی بۆ هەرێمی کوردستان و بە وردیش بۆ شاری هەولێر ئەم کاتەیە:
شەوی 30 ی مانگی نیسان، کاتژمێر 11:28 ی شەو، واتە ئەمشەو شەممە 32 خولەك پێش نیوەشەو دەستپێك یان سەرەتای مانگێکی نوێیە بە پێی تەقویمی قەمەڕی.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری فه‌لكناسی روونیكرده‌وه، ئەمە مانای ئەوەیە ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە (30 نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) پێش یان پاش خۆرئاوابوون هیلالی مانگێکی نوێ لە کوردستان بەچاو نابینرێت، هەرچەندە هەوڵی ئەوەش بدرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دەتوانرێت هیلالی یەک شەوەی مانگ لە ناوچەکانی کوردستان ببینرێت، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە یەکسەر دوای خۆرئاوابوون ئەگەر ئاسۆی ئاسمان روون بێت و دووکەڵ و تەپوتۆز بەری ئاسۆی نەگرتبێت.
لوقمان حەوێز، شاره‌زای بواری فه‌له‌كناسی و ئه‌ندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساسه، به‌رده‌وام نووسین و توێژینه‌كه‌كانی له بواری زانستی فه‌له‌كناسی بڵاو ده‌كاته‌وه و خاوه‌نی كتێبی "گه‌ردوون.. ده‌رگایه‌ك به‌ره‌و گه‌ردووناسی"یه.