زاخۆ.. له كه‌مپی ئاواره‌كانی شنگال ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌مپی "بێرسڤێ"ی ئاواره‌كانی شنگال، ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ژنه ناوی "ع. ق. ع"ه و ته‌مه‌نی (62 ساڵ) بوو، له ژێر چادره‌كه‌یدا ته‌رمه‌كه‌ی به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه.
پۆلیسی قه‌زای زاخۆ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌یدا په‌تێك دۆزراوه‌ته‌وه و به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان رووداوه‌كه خۆكوشتن بووه.
به گوێره‌ی بڕگه‌كانی مادده‌ی (408) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ـی ساڵی (1969) دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه په‌ڕاوی بۆ دۆسییه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی ژنانه به هۆی په‌ته‌وه له ژێر چادره‌كانیان.
پێشتریش رۆژی (24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، كچێكی ته‌مه‌ن (20 ساڵ) به ناوی "س.ص.ج" له كه‌مپی "ده‌ركار"ی سنووری زاخۆ خۆی به په‌ت هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.