لە سلێمانی سێ کەس لەسەر لێکردنەوەی هێمای هاتووچۆ دەستگیرکران
بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان راگیراون
K24 - سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتی لێکردنەوە و بردنی هێماکانی هاتووچۆی سەر شەقامەکانی، ناحیەی بەرزنجەی سەر بە قەزای سەیدسادق دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ 8ی ئایاری 2022، لە راگەیەندراوێکیدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "دوای ئه‌وه‌ی هێمای هاتووچۆی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی به‌رزنجه لێكرایه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامه‌كه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، سه‌ره‌نجام مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه به‌هاوكاری ئاسایشی به‌رزنجه توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ك، ح، خ) له‌دایكبووی 1986 و (ب، م، أ) له‌دایكبووی 1985 له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یاندا ده‌ستگیربكه‌ن".
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "ئەو دوو تۆمەتبارە، لەبەردەم دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون".
لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتباری سێیەم، پۆلیسی سلێمانی باسی لەوە کردووە "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و له‌سه‌ر دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباره‌كه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه، توانیان تۆمه‌تباری سێیه‌م به‌ناوی (ف، ع، گ) له‌دایكبووی 1988 ده‌ستگیربكەن".