له عێراق پله‌ی گه‌رما ده‌گاته سه‌رووی 50 پله‌ی سه‌دی

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، جاسم فه‌لاحی رایگه‌یاند، هاوینێكی وشك و گه‌رممان له‌به‌رده‌مه و پله‌ی گه‌رما ده‌گاته سه‌رووی 50 پله‌ی سه‌دی.
وتیشی: عێراق زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه.
روونیشیكرده‌وه، شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارینی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی، سه‌رچاوه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئێمه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هۆشداریمان له زیانه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق دابوو.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مساڵ چوار ناوچه‌ی عێراق ده‌چنه ریزی گه‌رمترین 10 ناوچه‌ی جیهان.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی عێراق به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌چێت له ساڵێكدا زیاتر له 300 رۆژی خۆڵاوی بێت.