بێیربۆك: ناكرێت به‌ڵێنی به‌تاڵ به ئۆكرانیا بده‌ین
"هێشتا ئۆكرانیا له نێو ئاشووب و جه‌نگدایه"

K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندی هه‌وڵه‌كانی ئۆكرانیا بۆ چوونه ریزی یه‌كێتی ئه‌وروپا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، "نازانین كه‌ی ئه‌و وڵاته دێته ریز یه‌كێتی ئه‌وروپا".
ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به ئاژانسی DPA راگه‌یاند، "ئۆكرانیا به‌شێكه له خێزانی ئه‌وروپا، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامبوون له یه‌كێتییه‌كه، نازانین كه‌ی ئه‌مه رووده‌دات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، "هێشتا ئۆكرانیا له نێو ئاشووب و جه‌نگدایه، ناكرێت به‌ڵێنی به‌تاڵی پێ بده‌ین".
ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه دێت، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت له‌باره‌ی به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا گفتوگۆ ده‌كه‌ین، له‌مانگی حوزه‌یران ئه‌وه به ئۆكرانیا ده‌ڵێین، ده‌بێته ئه‌ندام یاخوود نا".
پێشتریش ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، "به‌م نزیكانه ده‌چينه ریزی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌مشێوه‌یه كیێڤ به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی هه‌نگاو ده‌نێت".