دهۆك.. ژنێك به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك، پیاوێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا ئه‌مه سێیه‌م حاڵه‌تی مردنی ژنانه به هۆی توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك، رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ی ئایار/ مایۆی 2022)، له گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی شاری دهۆك، ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه به وایه‌ری كاره‌با خنكێندرا.
وتیشی: دوای ئاگاداركردنه‌وه، پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و بكوژه‌كه خۆی راده‌ست كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ژن و پیاوه كوڕێكیان هه‌یه و ئێستا پیاوه به گوێره‌ی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی 20 ژن كوژراون یان سووتاون و نوێترین حاڵه‌ته‌كانی كوشتنیش دوێنێ دووشه‌ممه (9ی ئایار/ مایۆی 2022)، پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، لە ته‌عجیلی نوێ لە سنووری ناحیەی شەمامک، ژنێك بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (33) ساڵ، له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به ناوی (ا. ظ. م.) به چه‌قۆ كوژرا و پۆلیس دوای 5 كاتژمێر له تاوانه‌كه، بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
هاوكات شه‌وی رابردوو، ره‌یان مه‌حموود، ئه‌و كچه‌ی رۆژی (24ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، له لایه‌ن زڕدایكییه‌وه سوتێنرابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی شاری هه‌ولێر به هۆی كاریگه‌ری برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ پله‌دارێكی ئه‌منی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك و هاوسه‌ره دووگیانه‌كه‌ی و خه‌سووی خۆی و سێ كه‌سی دیكه‌ی له ماڵه‌كه‌دا گوله‌باران كرد.