حكومه‌تی عێراق تۆپبارانه‌كه‌ی ناوچه‌ی سیده‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئیدانه ده‌كات
"پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، پابه‌ندی دیالۆگ و گفتوگۆ بن"

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "حكومه‌تی عێراق تۆپبارانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ناوچه‌ی سیده‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان ئیدانه ده‌كات".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، "جه‌خت له ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وه‌ی كه نابێت خاكی عێراق بكرێته باره‌گا یانیش ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی دراوسێ".
دووپاتیشیكرده‌وه، "بۆ به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌منییه‌كان، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، پابه‌ندی دیالۆگ و گفتوگۆ بن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند، کاتژمێر (8:20)ی به‌ربەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022) تۆپخانەکانی ئێران کوێستانی بەربزینی لە سنووری شارەدێی سیدەکان تۆپباران كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران گوندی "دێگه"ـی سه‌ر به ناحیه‌ی "سمێلان"ـیان له سنووری به قه‌زای "چۆمان"بۆردومانكرد.
گوندی "دێگە" سه‌ر به قەزای چۆمانه و ده‌كه‌وێته سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 140 كیلۆمه‌تر له پارێزگای هه‌ولێره‌وه دووره، جیا له‌وه‌ش 60 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوورە.
کوێستانی "بەربزین" لەدەڤەری برادۆست سەر بە شارەدێی سیدەکانه له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 150 کیلۆمەتر له هەولێره‌وه دووره، 65 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیشه‌وه دووره.
هەردووشوێنەکە ئەمڕۆ کەوتنە بەر تۆپبارانی ئێران کە ناوچەی سنوورین و سەربەئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.
H.B