پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر دەرۆزەکاری دەستگیرکرد
پۆلیسی سلێمانی: بەردەوام دەبین لە دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتە و جادووەوە ھاووڵاتیان فریودەدەن

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی 15 دەرۆزەکاریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، "دوای سکاڵای ھاووڵاتییان کە دەرۆزەکاران لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بوونەتە ھۆی بێزارکردنیان، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنیان دەستپێکرد، لەو چواچێوەیەدا ئەمڕۆ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی ڕێککاریی 15 دەرۆزەکاریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەناوی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادوەوە ھاوڵاتیانی فریوداوە."
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ھەڵمەتەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەردەوام دەبێت بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکاران و ئەو کەسانەی بەناوی نوشتە و جادووەوە ھاووڵاتیان فریودەدەن.