له‌م وڵاته پێش به‌ربانگ پیاوه‌كان له ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن
تا له‌سه‌ری ژنه‌كان نه‌ده‌ن خواردنی به‌ربانگ ئاماده ناكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
له وڵاتی ئۆگه‌ندا نه‌ریتێكی باو هه‌یه هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
موسوڵمانه‌كانی هۆزی (ئه‌للانجۆ) ی وڵاتی "ئۆگه‌ندا" هه‌موو ڕۆژێكی ڕه‌مه‌زان به‌رله‌وه‌ی بانگی ئێوه‌ره بدات و ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، پیاوه‌كانی ئه‌و هۆزه له سه‌ری ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن،پاش ئه‌وه ژنه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه خواردنی به‌ربانگ ئاماده ده‌كه‌ن و به‌و ڕه‌فتاره‌ش نیگه‌ران نین كه له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت و ڕه‌زامه‌ندن.
نه‌ریتێكی دیكه‌ی ئه‌و هۆزه ئه‌وه‌یه،له‌كاتی خۆرئاوابووندا منداڵه‌كان بانگی گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن، كه‌بێن له یه‌ك جێگه ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ناو مزگه‌وتی گونده‌كه‌دا سفره ده‌ڕازێننه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی نان ده‌خۆن،ئاهه‌نگی ته‌پڵ لێدان ساز ده‌كه‌ن و ته‌نیشت ڕێگه‌كانیش ده‌ڕازێننه‌وه.
هه‌موو ڕه‌مه‌زانێك ئه‌مه حاڵی هۆزی (ئه‌للانجۆ)یه و به‌م شێوه و نه‌ریته سه‌یره ڕۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن.