كه‌سێك ته‌قه‌ی لێكرا
برینه‌كه‌ی سه‌خته
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی سەنگەسەر کەسێک تەقەی لە دوکاندارێک کرد و بەسەختی برینداری کرد.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند، دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تاوانبار لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستگیرکراو بریندارەکەش برینەکەی سەختە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە لە نەخۆشخانەی گشتی رانیە.