له رووداوی ته‌قه‌كردن له پرسه‌یه‌كدا دوو كه‌س كوژران
"كه‌سێك كوژرا هیچ په‌یوه‌ندی به كێشه‌كه‌وه نه‌بوو"
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، له پرسه‌یه‌كدا به‌هۆی ناكۆكییه‌كی كۆنی نێوان دوو بنه‌ماڵه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویدا و دوو كه‌س كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه، له قه‌زای "توێریج" له باشووری پارێزگای كه‌ربه‌لا، به‌هۆی ناكۆكی له نێوان دوو بنه‌ماڵه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روویدا و ده‌ره‌نجام دوو كه‌س كوژران.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هۆكاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌م پرسه‌یه‌دا بۆ كێشه‌یه‌كی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ره‌نجام كه‌سێك كوژرا كه هیچ په‌یوه‌ندی به كێشه‌كه‌وه نه‌بوو و بۆ پرسه رووی له مزگه‌وتی "ئه‌بو توراب" له قه‌زای "توێریج" كردبوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كه‌سێكی ریز ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیكرده‌وه، بارودۆخی نزیك مزگه‌وته‌كه كه پرسه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه ده‌چوو تا ئێستا گرژی و ئاڵۆزی تێیدایه و چه‌كدارێكی زۆری هه‌ردوو لا بڵاوه‌یان پێكراوه.
پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌كه‌وێته باشووری عێراق، به‌هۆی بوونی مه‌زارگه‌ی ئیمام حوسێنی كوڕی عه‌لی ره‌زای خوای لێبێت، به پیرۆزترین شوێنی شیعه‌كان داده‌نرێت، ژماره‌ی دانیشتوانی 900 هه‌زار كه‌سن.