زاخۆ.. ته‌رمی ژنێك دۆزرایه‌وه
"ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا"
K24 - زاخۆ:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ ئاشكرای ده‌كات، له گوندێكی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ته‌رمی ژنێك به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ، تەرمی ژنێکی تەمەن 42 ساڵان کە خەڵکی زاخۆ نییە بە کوژراوی لە گوندی "حەسەن رەشۆ" لە سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دۆزرایەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژنەکە دەربێکی گران بەر سەری کەوتووە و پێده‌چێت به‌م هۆیه‌وه گیانی لەدەست دابێت.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌رمی ژنه كوژراوه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.