مه‌سرور بارزانی هاوشانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شداری كۆڕبه‌ندی داڤۆس2022 ده‌كات
له پانێلی " پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا" به‌شدار ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس به‌شدار ده‌بێت و روانگه ستراتیژییه‌كانی بۆ پێشخستنی ئاسایش و سه‌قامگیری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرتنه‌به‌ری رێی كرانه‌وه به رووی بازاڕی جیهانیدا ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێكه‌وت.

كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس2022، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (22ی ئایار/ مایۆی 2022)، به به‌شداری سه‌دان سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی دیپلۆماتی و بازرگانی و شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێبكات.
كۆڕبه‌نده‌كه تا رۆژی (26ی ئایار/ مایۆی 2022) درێژه‌ی ده‌بێت و تێیدا، مه‌سرور بارزانی به‌شداری له پانێلێكی تایبه‌تدا به ناونیشانی "پێكهاته‌یه‌كی نوێی ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا" ده‌كات.
دوای ئه‌و به‌شدارییه‌ی، مه‌سرور بارزانی، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكان، خاوه‌نكار، ئابووریناسانی جیهانی ده‌بێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ریه‌ك له دۆسییه‌كانی هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌ی داهات، گرنگی پێشخستن و چاكسازی له سیستمی بانكی، دۆزینه‌وه‌ی بازاری نوێ بۆ به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی و راكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتاندا تاوتوێ ده‌كات.
دوو ساڵی رابردوو، ئه‌و سه‌كۆ جیهانییه، به هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆناوه خاڵی بوو. دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستیی جیهانیی، ئه‌مساڵ كۆڕبهندهكهی داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مساڵ كۆڕبه‌نده‌كه له ژێر درووشمی " مێژوو له خاڵی وه‌رچه‌رخاندا: سیاسه‌تی حكومه‌ت و ستراتیژییه‌تی كار" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پرسی گه‌رموگوڕی ئه‌مساڵی كۆڕبه‌نده‌كه، شه‌ڕی ئۆكرانیا و ئه‌و ئاڵنگاریانهیه، كه به هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی بازاڕ و سه‌رمایه و سیاسه‌ت و ئاسایشی جیهان بوونه‌ته‌وه.
وتاری ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه تایبه‌ت كراوه بۆ ڤۆلۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی له ژێر بۆردومانی رووسیادایه.
رووسه‌كان، وه‌ك هه‌موو كایه‌كانی دیكه، له لایه‌ن خۆرئاواییه‌كانه‌وه رێگه‌ی به‌شداریكردنیان له كۆڕبه‌نده‌كه پێ نه‌دراوه.
سه‌رۆكی كۆڕبه‌نده‌كه، بورگه بریندی، رایگه‌یاند، دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا "بڕیارێكی راسته". وتیشی: "ئێمه هیواخوازین رووسیا رێگه‌یه‌كی جیاوازتر بگرێته به‌ر و له ساڵانی داهاتوودا رێز له په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگرێت و پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جێبه‌جێ بكات".
سه‌ره‌ڕای هه‌ژموونی باسوخواسی شه‌ڕی ئۆكرانیا، به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكاندا، گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له جیهاندا، نه‌بوونی یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاودا ته‌نانه‌ت له تۆپی پێ و جیهانی مێتاڤێرسدا.
له كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵدا 2500 كه‌سایه‌تی جیهانی به‌شداری ده‌كه‌ن. په‌نجایان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانن.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئولاف شۆڵتز، میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه ئال ثانی، نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌شوهه‌وا، جۆن كیری، و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه به‌شدار ده‌بن.
ئه‌مساڵ پێچه‌وانه‌ی كۆڕبهندهكهی 2020، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی چین به‌شداری ناكه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوودا ئاماده‌ییه‌كی گرنگی له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌بووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له 2020دا، نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد و تێیدا چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت.
پێشتریش، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا، به‌شداری له كۆڕبه‌ندی 2017 كرد و له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا پێشوازییه‌كی فراوانی لێكرا و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به تیرۆر و شه‌ڕی داعش و په‌یامی خه‌ڵكی كوردستانی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خسته‌ڕوو.
كوردستان24، وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی كوردستانیی، له دوای دامه‌زراندنییه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له كانوونی دووه‌می 2016 به ناردنی تیمێكی رۆژنامه‌وانیی بۆ كۆڕبه‌نده‌كه به‌شداری له رووماڵی كۆڕبه‌نده‌كه و ئه‌و شانده‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم، عه‌لی سندی به‌شداریان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كردبوو.
بۆ ئه‌مساڵیش، كه‌ناڵ و سۆشیالمیدیای كوردستان24 رووماڵێكی وردی پرس و هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆڕبه‌نده‌كه ده‌كات و سات به سات چالاكی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مژاره‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه رووماڵ ده‌كات.