گەنجێکی 18 ساڵ لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی 21 کەسی کوشت

تەقەكەرەكە بە شێوەیەکی ترسناک قوتابی و مامۆستای کوشتووە
نزیک شوێنی رووداوەکە
نزیک شوێنی رووداوەکە

K24 - واشنتن:

چەکدارێکی تەمەن 18 ساڵ چووەتە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی تێکساس و تەقەی لە مامۆستا و قوتابیان كردووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی دەیلی مەیڵ، بکوژەکە پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچێت تەقەی لە داپیرەی کردووە و تاكو ئێستا 19 قوتابی منداڵ و دوو كەسی گەورەساڵ كوژراون.

تاوانبارەکە پێش ئەنجامدانی تاوانەکەی، ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە
تاوانبارەکە پێش ئەنجامدانی تاوانەکەی، ئەم وێنەیەی بڵاوکردووەتەوە

گرێك ئابۆت، حاكمی ویلایەتی تەکساس لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكرای كرد:  ”سالڤادۆر ڕامۆس تەمەن 18، ساڵ ئەو كەسە بووە كە تەقەی كردوە و دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژراوە. دوو پۆلیس بریندارن و تەقەكەرەكە بە شێوەیەکی ترسناک تەقەی کردووە و قوتابی و مامۆستای کوشتووە کە قەرەبوو ناکرێنەوە."

سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ، ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە
سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ، ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە

فەرمانڕەوای ویلایەتەكە لە بەشێكی دیكەی ئاخافتنەكەیدا گوتی: ”تاوانبارەکە ئوتومبێلەکەی بەجێهێشتووە، بە چەکەوە چووەتە ناو قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆبەوە لە یوڤاڵدی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تا ئێستا چەند زانیاریەك ماون کە پشتراست بکرێنەوە."

سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ، ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە
سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ، ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە

تەقەکردنە یەکێکە لە کوشندەترین ڕووداوەکانی تەقەکردن لە قوتابخانەکانی ئەمەریکادا، کوشندەترین تەقەکردن لە مانگی دوانزەی ساڵی 2020 دا بوو کاتێک چەکدارێک 26 کەسی لە قوتابخانەی سەرەتایی ساندی هووکی ویلایەتی کۆنێتیکێت کوشت، 20 كەس لە كوژراوەكانی ئەو ڕووداوە منداڵ بوون.

ماڵی سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ، ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە
ماڵی سالڤادۆر ڕامۆس، تەمەن 18 ساڵ، ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە

هەروەها لە  2018 دا خوێندکارێک لە قوتابخانەیەكی ئامادەیی مارجۆری ستۆنمان دۆگلاس لە پارکلاندی ویلایەتی فلۆریدا 17 خوێندکار و مامۆستایەکی کوشت.

تەقەكردنەكەی دوێنێ سێشەممە 24ـی ئایاری لە قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب لە شارۆچکەی یوڤاڵدی ویلایەتی تەکساس ڕوویداوە.

ئەمە دووەم کۆمەڵکوژی ئەم مانگەیە کە لە ئەمەریکادا روودەدات، یەکەمیان نزیکەی 10 رۆژ لەمەوبەر بوو کە لە ناوچەی بافێلۆی سەر بە نیویۆرک گەنجێکی 18 ساڵانی سپیپێست بە هەڕەمەکی 10 رەشپێستی کوشتن و 3ـی دیکەشی بریندار کردن و هێرشکردنەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە راستەخۆ بڵاوکردەوە.

وێنەی بەشێك لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکە
وێنەی بەشێك لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکە