سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەیان کۆمپانیای بەریتانی و جیهانی بانگهێشتی کوردستان دەکات
"حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات هێچ جیاوازییەك لە نێوان وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانیدا ناکرێت"
K24- ههولێر:
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی ئەنجومەنی کاری عێراقی - بەریتانی، بەشداری له کۆنفڕانسی بەهاری IBBCـدا کرد.
لە پنێڵێکیشدا لە پهراوێزی کۆنفرانسەکە، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی کاری عێراقی - بەریتانی و چەندین وەبەرهێنەر و کۆمپانیای جیهانی بەشداربوون، هەلەکانی وەبەرهێنانی لە کوردستان خستووەتەڕوو.
ههروهها داوای له كۆمپانیاكان كرد، بێن لە سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، دارایی و بانك، پەروەردە و تەندروستی وەبەرهێنان بکەن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە کوردستان24ی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەکات و بەگوێرەی یاسای وەبەرهێنان، هێچ جیاوازییەك لە نێوان وەبەرهێنەری ناوخۆیی و بیانی ناکرێت و باشترین دەرفەت بۆیان رەخسێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە دۆخی وەبەرھێنان لە کوردستان، ژمارەیەك کۆمپانیای بەریتانی و جیھانی بانگھێشتی کوردستان کردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتوون لە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، وەزیری پلاندانان، سەرپەشتیاری ئێدارەی سەربەخۆی زاخۆ و چەندین وەبەرھێنەر و بازرگانی دیكه، لە 24ی ئاداری ئهمساڵ بەشدارییان له کۆنفرانسی بەهارەی ئەنجوومەنی کاری عێراقی – بەریتانی IBBCـدا کرد.
H.B