ئاوڵه‌ی مەیمون هیچ په‌یوه‌ندی به مەیمونه‌وه نییه
"ناوی ئه‌م ڤایر‌وسه ناوێكی هه‌ڵه‌ی ترسناكه، به‌ڵام تازه نایگۆڕین"

K24- مینیسۆتا:
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه تا 26ی ئایار زیاتر له 150 حاڵه‌تی تووشبوون له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فه‌ریقا به ئاوڵه‌ی مەیمون له مرۆڤدا تۆمار كراوه.
پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ڵێن حاڵه‌ته‌كانی ئاوڵه‌ی مەیمون له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فه‌ریقا ده‌گمه‌ن و كه‌من، بۆیه ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه به‌م كتوپڕ و خێراییه لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا!
سه‌ره‌ڕای ناوی نه‌خۆشییه‌كه (ئاوڵه‌ی مەیمون) له مرۆڤدا، به‌ڵام له راستیدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مەیمونه‌وه نییه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌ڵێین چۆن نه‌خۆشییه‌كه ئه‌م ناوه چه‌واشه‌كارییه‌ی وه‌رگرتووه؟
ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێیده‌وترێت ئاوڵه‌ی مەیمون؟ به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، مرۆڤ یه‌كه‌م كه‌س نییه تووشی ئاوڵه‌ی مەیمون بووبێت، به‌ڵكو مەیمونه‌كانیش ده‌توانن تووشی هه‌مان نه‌خۆشی ببن و ناوی نه‌خۆشییه‌كه‌ش له‌وێوه وه‌رگیراوه!
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و ڤایرۆسه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئاوڵه‌ی مەیمون بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1958 له‌نێو ئه‌و مەیمونه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌دا به‌دیكرا كه ده‌گواسترانه‌وه بۆ دانیمارك تا له تاقیگه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن".
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه جۆرێك له‌و برینانه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مەیمونه‌كان به‌دیده‌كران كه له ئاوڵه (نه‌وه‌ی دركه‌ومێكوته)ـوه نزیكبوون، بۆیه زانایان ناویان لێنا (ئاوڵه‌ی مەیمون).
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی هێڵ له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی دوای 12 ساڵ له دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه، ساڵی 1970 یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ئاوڵه‌ی مەیمون له منداڵێكدا ده‌ركه‌وت له كۆماری كۆنگۆی دیموكرات له ئه‌فه‌ریقا.
به‌ڵام ئه‌ندریا مه‌ككۆڵم پسپۆری نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان به ماڵپه‌ری ئێنسایده‌ر-ی گوت: "ناوی ئه‌م ڤایر‌وسه ناوێكی هه‌ڵه‌ی ترسناكه، به‌ڵام تازه نایگۆڕین".
ئێستا پرسیار له‌وه ده‌كرێت ئایا مەیمونه‌كان ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بۆ مرۆڤ؟ به وه‌ڵامێكی كورت: نه‌خێر، پێده‌چێت مەیمونه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به نه‌خۆشییه‌كه‌وه نه‌بێت له مرۆڤدا.
ئاوڵه‌ی مەیمون نه‌خۆشییه‌كی زۆنۆتیكه (Zoonotic) واته له ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ، د. كریستن هارپه‌ر و د. كیڤن ئیركسۆن له ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌كواریۆمی ده‌ریایی له ئه‌مه‌ریكای باكور له وتارێكدا، نوسیویانه: "نه‌خۆشی زۆنۆتیك نه‌خۆشییه‌كه ده‌توانرێت له ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ جا كێوی بێت یان ماڵی، باوترین نه‌خۆشی زۆنۆتیك، مه‌لاریا-یه، كاتێك مێشووله له رێگه‌ی پێوه‌دانه‌وه مرۆڤه‌كه تووشی مه‌لاریا ده‌كات".

به‌ڵام مرۆڤ وه‌ها بیرده‌كاته‌وه كه ته‌نیا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ زینده‌وه‌ر یان ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه ڤایرۆس یان به‌كتریاكه وه‌رده‌گرێت، بۆ نموونه گه‌ستن، خوراندن یان خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه واده‌كات ئه‌وكات زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵه‌كه نه‌خۆشییه‌كه ده‌یگوازێته‌وه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه ته‌واو نییه و كه‌موكورتی تێدایه بۆ ئاوڵه‌ی مەیمون.
"ئێمه به ته‌واوی نازانین كام جۆری ئاژه‌ڵی كێوی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مەیمونه، ته‌نیا زانایان پێیانوایه خۆرئاوا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فه‌ریقا سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی و كانگای ڤایرۆسه‌كه‌یه." ئه‌وان وه‌هایان وت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری ئینسایده‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادا نییه شیرده‌ره‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌وكردنی مرۆڤه‌كان بن به‌م نه‌خۆشییه".
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌شێت یه‌كێك یان جۆرێك له مێشووله‌ی بچووك كه له ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای ئه‌فه‌ریقا دۆزراونه‌ته‌وه، تاوانباری سه‌ره‌كی بن.
پرۆفیسۆر جیمی ویتۆرس پسپۆری نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له قوتابخانه‌ی له‌نده‌ن بۆ ته‌ندروستی پاكڕاگرتن و پزیشكی ناوچه كه‌مه‌رییه گه‌رمه‌كان به ماڵپه‌ری ئێنسایده‌ر-ی وتووه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناوچه دارستانه‌كانی كه‌مه‌ری زه‌وی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه كێوییه بچووكه‌كان هه‌یه، ناو به‌ناو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تووشی ڤایرۆسه‌كه ببن"، "ئه‌وه شێوه‌ی ئاسایی ئه‌و كه‌یسانه‌ن كه ئێمه ده‌یانبینین" وه‌های وت.
ئه‌م گریمانه‌یه لای زانایانی ئه‌مه‌ریكی به‌هێزترین گریمانه‌یه، چونكه كاتێك ئاوڵه‌ی مه‌یمون، ساڵی 2003، له ئه‌مریكا بڵاوبۆوه، كه‌یسه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و سه‌گانه‌وه هه‌بوو كه به سه‌گی پراید-ی ناسراون و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ جۆره جرجێكی له كیسه‌نراوی گامبی-دا هه‌بوو، كه له خۆرئاوای ئه‌فه‌ریقاوه بۆ ئه‌مه‌ریكا هاورده‌كرابوون.

به‌ڵام كه‌یسه‌كانی ئایاری ئه‌مساڵ ته‌واو به‌رپرسانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه كه ته‌واو دوورن له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی هۆكارن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای باكور، به‌شێكیان له‌م دواییه‌دا هیچ گه‌شتێكیان نه‌كردووه بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌فه‌ریقاییانه‌ی كه ئاوڵه‌ی مەیمون-ی تێدا بڵاوه، بۆیه پزیشكان پێیانوایه نه‌خۆشییه‌كه له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له رێگه‌ی به‌ركه‌وتنی پێستی كه‌سێكی تووشبوو به كه‌سێكی ته‌ندروست و دواتر ئه‌ویش تووشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.