بەرگری شارستانی شەقڵاوە: گەشتیارە بیانییەکە گیانی لەدەست دا
"دوای چەند کیلۆمەترێك بەپێ ڕۆیشتن دۆخی تەندروستی تێكچووە"

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی شەقڵاوە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە سنوری چیای سەفین، گەشتیارێکی بیانی تەمەن 61 ساڵ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەست دا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی و وەرگێڕێکی هەرێمی کوردستان سەردانی سنوورەکەیان کردووە، دوای چەند کیلۆمەترێك بەپێ ڕۆیشتن دۆخی تەندروستی تێكچووە و دەستبەجێ مردووە.
بەرگری شارستانی شەقڵاوە ئاماژەی بەوەشدا، دوای رووداوەکە تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی کۆڕێ بەهاوکاری تیمی فڕۆکەوانی و هێزە ئەمنیەکان تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە.
دواتر بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
