کوردستان24 ناوی بریندارانی پەلامارەکەی سەر هەولێر بڵاودەکاتەوە

دوو لە بریندارەکان خەڵکی شەقڵاوەن

تیمەکانی تەندروستی لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکان
تیمەکانی تەندروستی لەکاتی گواستنەوەی بریندارەکان

K24 – هەولێر

بەهۆی پەلامارەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر سێ کەس برینداربوون، کوردستان24 ناوی بریندارەکان بڵاودەکاتەوە.

رێناس عەلی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەی سەر رێگای هەولێر – پیرمام شەوی رابردوو برینداربوون دوو کەسیان خەڵکی شەقڵاوەن و یەکێکی دیکەش خەڵکی هەولێرە".

ناو و زانیاری بریندارەکان:.

-هەردی فەرهاد ئەحمەد، تەمەن 22 ساڵ خەڵکی گوندی سپیگرە لە سنووری قەزای شەقڵاوە، پیشەی شوفێرە.

-سیامەند عەبدوڵڵا، تەمەن 33 ساڵ خەڵکی گوندی سپیگرە – شەقڵاوە.

-ریزەک جەلیل ئیسماعیل، تەمەن 40 ساڵ خەڵکی هەولێر، پیشەیی نانەوایە.

شەوی رابردوو جارێکی دیکە پەلاماری شاری هەولێر درا، دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، په‌لاماره‌كه‌ بۆ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام، له‌ رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو بووه‌.

ئەمبوڵانسەکانی فریاکەوتن دوای تەقینەوەکە
ئەمبوڵانسەکانی فریاکەوتن دوای تەقینەوەکە

 

Fly Erbil Advertisment