پۆلیسی هه‌ولێر: گه‌نجێكی 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌ی كوژرا
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی رزگاری گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوێنێ (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) کاتژمێر (11:30) خولەکی شەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی رووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی رزگاری.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دوای چوونی هێزەکان پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، دەرکەوت کە کەسێك بەناوی (هێمن) تەمەن (20) ساڵ، لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن (43) کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیكرده‌وه، پشکنین و هێڵکاری شوێنی رووداو کرا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.